گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دەستەی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ’’تەقەکردن لە قوتابیانی سلێمانی’’ بڵاوکردەوە

2021.03.18 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ’’تەقەکردن لە قوتابیانی سلێمانی’’ بڵاوکردەوە

ناس کورد-

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەرکۆنەی توندوتیژی و تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان دەکات بەرامبەر بەخۆپیشاندانەکانی قوتابیان لە سلێمانی و داواش دەکات لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریەکانیانەوە بچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە لەکاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی قوتابیانی پۆلی 12 لەشاری سلێمانی لەلایەن هێزه ئەمنیەکانەوە تەقەکراوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران."

 

ئاماژەی بەوەشکردووەم " ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی تەقەکردن و هەموو توندوتیژیەک دەکەین و لە هەمان کاتیش داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکەین بەڕێگاو شێوازی مەدەنی داوای مافەکانی خۆیان بکەن و دووربن لەتوندوتیژی و زەرەر و زیان گەیاندن بەموڵک و ماڵی گشتی."

 

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هەر لێرەوەش داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین بەدواداچوون بکەن بۆ داواکارییەکانی قوتابیانی خۆپیشاندەر و هەوڵەکان لەپێناو سەرکەوتنی پڕۆسەی خۆێندن بێت و ئاییندەی قوتابیان زامن بکرێت."

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی بەردەوامە و داوادەکەن ماوەی پێداچوونەوەی وانەکانیان پێش تاقیکردنەوەی وزاری لە 20 ڕۆژەوە بۆ زیاد بکەن بۆ 40 ڕۆژ و هەروەها مەنهەجیشیان بۆ کەمبکرێتەوە.