گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

د. بەرهەم ساڵح: ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل بەندە بە مافەکانى فەلەستینەوە

2021.03.18 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
د. بەرهەم ساڵح: ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل بەندە بە مافەکانى فەلەستینەوە

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى عێڕاق بە دوری دەزانێت پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایى بکرێنەوە، بەبێ جێبەجێکردنى داواکارى فەلەستینییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕى سکاى نیوز (پێنجشەممە 18ى ئازارى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە سەبارەت بە ئەگەرى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندییەکانى عێراق و ئیسرائیل وتى، عێراق پابەندە بە بەرگریکردن لە مافەکانى گەلى فەلستینى بە تەواوەتى.

 

ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بەدى نایەت بەبێ جێبەجێکردنى داواکارییە نیشتمانییەکانى گەلى فەلەستین.

 

باسى لەوەشکرد، عێراق لەگەڵ میسر و ئەردەن پەیوەندى باشى ئابوری و دنیابینى هاوبەشى هەیە، وڵاتانى کەنداویش لە گەشەسەندنى بەردەوامدان و پێگەى جوگرافى عێراقى پێویستى بەوەیە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتانە بپارێزێت.

 

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، عێراق بەو پێگەیەى هەیەتى بەبێ ڕاگرتنى باڵانس لە پەیوەندیەکانیدا و خوێندنەوەیەکى ورد بۆ بارودۆخى جوگرافى و سیاسى سەرکەوتوو نابێت، هەروەها پەیوەندى عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا زۆر گرنگە، بەڵام تەرکیزى لەسەر قوڵایى عەرەبى هۆکارى سەقامگیرییە، نەک بۆ عێراق بەڵکو بۆ تەواوى ناوچەکە.