گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە

2021.03.18 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە

ناس کورد-

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا دەدات و داوادەکات هاووڵاتیان خۆیان له‌ په‌تاكه‌ بپارێزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021)، نوسیویه‌تی: "ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره‌ لە بەرزبوونەوەدایه‌، پێویستە هەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ کار بکەین بۆ ئەوەی به‌ره‌نگاری جۆری نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ ببینه‌وه‌".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆتان و خۆشەویستانتان بپارێزن، تكایه‌ دەمامکەکانتان ببه‌ستن و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان پەیڕەو بکەن".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 512 توشبووی نوێی په‌تاكه‌ بوون.