گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانپێدانانەکە ببینە

ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی بکوژانی دوو کەسەکەی سەرچناری بڵاوکردەوە

2021.03.18 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon

 ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی بکوژانی دوو کەسەکەی بەردەم یانە شەوانەکەی لە گەڕەکی سەرچنار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا بکوژ و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " دوابەدوای ڕاگەیاندراومان  لەرۆژی (2021/3/11) سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەنجامدارنی تەقەکردن لەکۆگای فرۆشتنی ماددە کوحولیەکان بەناوی (قەڵادزێ) لەشەقامی گشتی قلیاسان – چەق چەق کە بووە هۆی کوژرانی دووکەس بەناوەکانی (محمد مهدی صالح ) کارمەندی کۆمپانیای سکیوریتی  و (محمد بلال أوسو ) بەڕەگەز سوری و برینداربوونی دوو کەسی دیکە، بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان تیمێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێک هێنرا لە بەشە پەیوەندیدارەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانرا لەماوەی (24) کاتژمێردا تاوانباران دەستنیشان بکرێن”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلیمانی و بەپێ ی ماددەی(406) لەیاسای سزادانی عێراقی  (3) سێ کەس دەستگیربکرێت بەناوەکانی:-

 

1- تاوانبار(ر.ع.أ) لەدایکبووی ساڵی(1980/ هەولێر ) دانیشتووی /سلێمانی.

 

2- تاوانبار(هـ.ف.ج) لەدایکبووی  ساڵی(1986/سلێمانی ) دانیشتووی/ ڕاپەرین.

 

3- تاوانبار(ب.س.ک) لەدایکبووی  ساڵی(1992/سلێمانی ) دانیشتووی/ ڕاپەرین.