گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چی تێدا کراوە؟

ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ کحولیە‌كان داخرا.. بزانە چی تێدا کراوە

2021.03.18 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بوونی نوسراوی فه‌رمی و پشكنینی كوالێتی و ته‌ندروستی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كاندا ده‌گرێت و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ حكولییه‌كان و كۆگایه‌كی عه‌مباركردن داده‌خات کە کە بیرە و ڤۆدگای تێدا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021) رایگه‌یاند، له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی لیژنه‌كاندا و به‌هۆی نه‌بونی نوسراوی فه‌رمی و پشكنین ته‌ندروستی و كوالێتی كۆنترۆڵ، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كاندا گرتووه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ كارگه‌ و كۆگای عه‌مباركردنی خواردنه‌وه‌ حكولییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوو جۆر خواردنه‌وه‌ی گوماناوی بونی هه‌یه‌، كه‌ جۆرێكیان بیره‌یه‌ و جۆره‌كه‌ی دیكه‌ ڤۆدگا".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ' جۆری ئه‌و بیره‌ی له‌ كۆگای خواردنه‌وه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌ئاسانی به‌رواره‌كه‌ی لاده‌چێت ئه‌مه‌ش گومانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خواردنه‌وه‌ی لێده‌كرێت، به‌ڵام هه‌بونی شوشه‌ و ده‌فری به‌تاڵ له‌ كۆگاكه‌ و تێكردنه‌وه‌ی ڤۆدگاكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت،

 

ئەوەشی وتووە، " به‌كارهێنانی ناوی بازرگانی و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ساخته‌ن، فێڵی بازرگانییه‌ و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه‌".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ و كۆگای خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان، نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنه‌، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه‌ بۆ هه‌ر كاروپیشه‌یه‌ك كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان نییه‌ مۆڵه‌تی كاركردن له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نده‌داره‌كان وه‌ربگرن."

 

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووە، به‌هاوكاری به‌شه‌ جیاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كان رێگری له‌ سه‌رپێچیكردن ده‌گرن كه‌ ببێته‌ هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ و كۆگاكه‌ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 

لای خۆشیه‌وه‌، په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلیمانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاندووە، " پێویسته‌ هه‌مو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانی كوالێتی كۆنترۆڵ و ته‌ندروستییه‌وه‌ پشكنینیان بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌ نه‌كراوه‌ و نازانرێت هه‌مان كوالێتیی‌ خواردنه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌كه‌یه‌‌، بۆیە له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت‌."