گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پۆمپیۆ: سیاسەتى بایدن یارمەتی ئێران دەدات بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمی

2021.03.18 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
پۆمپیۆ: سیاسەتى بایدن یارمەتی ئێران دەدات بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمی

ناس کورد- 

وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیدارەکەى بایدن سیاسەتى ڕازیکردنى ئێرانى گرتووەتەبەر کە ئەوەش یارمەتیدەدات بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینوویەتى، مایک پۆمپیۆ، وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمەریکا (18ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، وادەرناکەوێت ئێران نیەتى گەڕانەوەى بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە هەبێت و لەسەر زارى وەزیرى دەرەوەی ئەو وڵاتەوە ئەوە ڕاگەیەنراوە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکادا ناکەن تاوەکو سزا سەپێنراوەکانى سەر وڵاتەکەیان هەڵنەگیردرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئیدارەى بایدن سیاسەتەکانى ئۆباما پەیڕەو دەکات کە ئەویش ڕازیکردنى ئێرانە و ئەوەش یارمەتیدەدات بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى.

 

پۆمپیۆ کە لەئیدارە توندەکەى ترەمپدا دژی ئێران، دەشڵێت، ئیدارەى ترەمپ ڕژێمى ئێرانى بەسزاکانى لاوازکرد، چونکە ئێران پاڵپشتى گروپە توندڕەوەکانی دەکرد و دەیخواست هەژموونى زیاتر بەسەر ناوچەکەدا بکات.

 

لەکۆتایى وتەکانیدا، وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمەریکا هیواى ئەوەشى خواستووە، ئیدارەکەى جۆ بایدن سیاسەتى فشارکردن لەسەر ڕژێمى ئێران پەیڕەو بکات.