گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سالار عەزیز قسەى نوێ لەسەر تاپۆکردنى موڵک و ماڵەکانى گۆڕان دەکات

2021.03.18 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
سالار عەزیز قسەى نوێ لەسەر تاپۆکردنى موڵک و ماڵەکانى گۆڕان دەکات

ناس کورد-

 

لەبارەى پرسى تاپۆکردنى موڵک و ماڵەکانى گۆڕان، یەکێک لەدامەزرێنەرە دیارەکانى بزوتنەوەى گۆڕان هاتە دەنگ و دەڵێت، نەوشیروان مستەفا ویستى تاپۆکردنى موڵک و ماڵەکانى هەبووە لەسەر کۆمپانیاى وشە کە هى خۆى بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى وتارێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (18ى ئادارى 2021)، سالار عەزیز یەکێک لەدامەزرێنەرانى کۆمپانیاى وشە و دواتر بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاندووە، لەسەرەتاى وەرگرتنى پارە و گردى زەرگەتە و موڵک لەلایەن مامجەلالەوە بڕیاریانداوە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا مینبەرێکى نوێ بەشێوازى جیاواز بۆ چاکسازى لەناو یەکێتیدا کاربکەن و سەرکردایەتیەکى پێنج کەسیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.

 

سالار عەزیز دەشڵێت، ئەوان کەوەکو سالار عەزیز و قادرى حاجى عەلى و مولازم عومەربوون ئەوەى بەربەست بوو لەبەردەم کارەکەیاندا هەوڵى نەوشیروان مستەفا بوو.

 

لەدرێژەى وتارەکەیدا ئەو سەرکردەیە کەپێشوتریش ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بووە نوسیوویەتى "ئه‌یویست ئه‌م موڵك و ماڵه‌ ‌له‌سه‌ر كومپانیای وشه‌ تاپۆ بكات كه‌ هی خۆی بوو، بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وت باشتروایه‌ به‌ناوی تۆوه‌ نه‌بێ، ئه‌م ڕێبازه‌ یه‌كێ له‌كاره‌ گرنگه‌كانی چونه‌وه‌یه‌ به‌گژ ئه‌وانه‌ی ته‌ماعیان له‌سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك و ئه‌م نیشتمانه‌یه‌".

 

سالار عەزیز نوسیویەتى "وتویەتى با هه‌وڵبده‌ین ڕێگه‌كی دی بدۆزینه‌وه‌، كاك نه‌وشیروان وتی با به‌ناوی هه‌رپێنجمانه‌وه‌ی بكه‌ین، بەڵام ئێمه‌ ره‌تمانكرده‌وه‌و ڕازی نه‌بوین و به ‌شۆخییه‌وه‌ وتمان یانی كه ‌مردین مناڵه‌كانمان بێن و بڵێن به‌شی باوكمانی پێوه‌یه‌".

 

باسی لەوەشکردووە، چونەتە لاى بەشى یاسایى گردەکە بۆ ئەوەى بتوانن دەرەچەیەک بۆ پرسى تاپۆکردنەکە بدۆزنەوە، بۆ ئەوەى بخرێتە سەر ڕێکخراوێک یا دەستەجەمعیەک...تد ئەو هەوڵەش سەرینەگرتووە.

 

"دواجار كاك مولازم عومه‌ر چووه‌ لای كاك (دڵشاد عوسمان‌) كه ‌شاره‌زاییه‌كی باشی له‌و بوارانه‌دا هه‌بوو، ئه‌و توانیبوی به‌رنامه‌یه‌ك یا سیغه‌یه‌ك بۆ گرفته‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌، بەڵام كاك نه‌وشیروان ئاماده‌ نه‌بوو ته‌ماشای بابه‌ته‌كه‌ش بكات، دواجار نیشانی دا كه ‌له‌سه‌ر كۆمپانیای وشه‌و تاپۆی ئه‌كات كه‌ هه‌مو پشكه‌كانی هی خۆی بون".