گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا لەبارەى هەوڵى دورخستنەوەى پەرلەمانتارێکى هەدەپە هاتە دەنگ 

2021.03.18 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا لەبارەى هەوڵى دورخستنەوەى پەرلەمانتارێکى هەدەپە هاتە دەنگ 

ناس کورد- 

لەسەر سزادانى پەرلەمانتارێکى هەدەپە و دورخستنەوەى لەکارى پەرلەمانتارى، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا هاتە دەنگ و ئەو کارەى بەشکستپێهێنانى دیموکراتیەت ناوبرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا (18ى ئادارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دورخستنەوەى فاروق عومەر ئۆغڵۆى پەرلەمانتارى پارتى دیموکراتى گەلان دەکات و ئەو کارەش بەشکستى دیموکراتیەت ناو دەبات.

 

مانگى شوباتى رابردوو بەتۆمەتى پاڵپشتیکردنى تیرۆر، دادگاى تورکیا سزاى ئەو پەرلەمانتارەى هەدەپە بەسزاى زیندانیکردن بۆ ماوەى دوو ساڵ و شەش مانگ دەرکرد.

 

پێشتریش لەتویتێکیدا کە لەهەژمارى تویتەرەکەى بڵاوى کردەوە، ئۆغڵۆ نوسیبوى "ئەو تورکانەى کە (پەکەکە) کوشتنى لەباکورى عێراق، دەتوانرا ژیانیان پێببەخشرێت گەر حکومەتى تورکیا هەوڵى ڕزگارکردنى بدایە".