گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کازمى گۆڕانکاریی گەورە لەپۆستە سەربازیی و ئەمنییەکاندا دەکات

2021.03.18 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى گۆڕانکاریی گەورە لەپۆستە سەربازیی و ئەمنییەکاندا دەکات

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رەزامەندى نیشاندا لەسەر گۆڕانکاریکردن لەژمارەیەک بەرپرسى باڵاى سەربازى و ئەمنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى بەرگرى عێراق (18 ئازارى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، گۆڕانکارییەکان شەش بەرپرسى باڵا دەگرێتەوە لەوانە، گواستنەوەى لیوا روکن جەبار حاجم لەپۆستى بەڕێوەبەرى پڕۆسەکانى سامەرا بۆ فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان.

 

بەپێی گۆڕانکارییەکان، هەروەها فەریق روکن سەعد عەلى لەپۆستى فەرماندەى بارەگاى پێشکەوتوو لە کەرکوک گوازراوتەوە بۆ ئەمیندارێتى نهێنى، گواستنەوەى فەریق روکن عەلى جاسم لە پۆستى ئەمیندارێتى نهێنى پێشکەوتوو لەسەرۆکایەتى ئەرکانى سوپاوە بۆ پۆستى فەرماندەى بارەگاى پێشکەوتوو لەکەرکوک.

 

لە گۆڕانکارییەکاندا هەروەها بڕیاردراوە بە گواستنەوەى لیوا روکن عەلى مشجل لەپۆستى بارەگاى فەرماندەوە بۆ پۆستى فەرماندەى پڕۆسەکانى سامەرا، گواستنەوەى لیوا روکن شێرزاد عەزیز لەپۆستى فەرماندەى فیرقەى 20 بۆ پۆستى فەرماندەى فیرقەى 10. گواستنەوەى عەمید روکن حەسەن جەواد لە پۆستى جێگرى فەرماندەى فیرقەى حەوت بۆ پۆستى فەرماندەى فیرقەى 20.