گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سێ پێشنیارى قەیس خەزعەلى بەر لە تێپەڕاندنى بودجە 

2021.03.18 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پێشنیارى قەیس خەزعەلى بەر لە تێپەڕاندنى بودجە 

ناس كورد- 

قەیس خەزعەلى سێ پێشنیار دەخاتە بەردەم پەرلەمان پێش تێپەڕاندنى بودجە و یەکێکیان پەیوەندى بەنرخى دراوەوە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى هەق لەعێراق (18ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینیوویەتى، سێ پێشنیارى خستووەتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەى لەبودجەدا ڕەچاو بکرێت یەکەمیان داواى کردووە، بەشە خۆراکى مانگانە زیاد و جێگیر بکرێت لەبودجەکەدا.

 

دووەم داواکارى کە خەزعەلى خستویەتیە ڕوو، بەرزکردنەوەى نرخى دانەوێڵەیە لەوانە گەنم و جۆ و چەڵتووک و پاڵپشتیکردنى جوتیارەکان لەهەموو ڕویەکەوە.

 

داواکارى سێیەمى ئەمیندارى گشتى عەسائیب، دابەزاندنى نرخى دۆلارە، چونکە پێیوایە بارگرانیەکى زۆرى بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە و چارەسەرکردنى ئەوەش بەسود وەرگرتن لەبەرزبونەوەى نرخەکانى نەوت دەبێت کە پێشبینى دەکرێت لەماوەکانى داهاتودا زیاتر بەرز بێتەوە.