گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکی پەرلەمان مەترسی گەشت و سەیران لەسەر کۆرۆنا دیارى دەکات 

2021.03.18 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکی پەرلەمان مەترسی گەشت و سەیران لەسەر کۆرۆنا دیارى دەکات 

ناس کورد-

ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی دیکە بچێتە گەشتکردن بێگومان ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا دوای نەورۆز لەهەرێم زۆر زیاتر دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر خاڵس قادر، ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (18ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، تادێت مەترسی بڵاوبونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا زیاتر دەبێت پێویستە خەڵک ئەو مەترسییە بەجدی وەربگرێت، مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ژمارەی تووشبووان بگاته‌ سه‌ر و پێنج سه‌د که‌س له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر بگاته‌ سنوری هه‌زار من پێموایه‌ جارێکی تر توشی گرفتی نه‌بوونی جێگه‌ ده‌بین و هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ جارێکی تر کێشه‌ی ئۆکسجینیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ چونکه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی چه‌ند به‌کاری دێنیت که‌ به‌کارهێنانی زیاتر بوو له‌وانه‌یه‌ نه‌توانرێت وه‌کو پێویست دابین بکرێت.

 

وتیشی "ڕێوڕەسمەکان بەڕاستی کاریگەری یەکجار زۆرییان هەیە ئێستا کەچوینەتە ناو وەرزی بەهار و بەرەو وەرزی گەشت و سەیران دەڕۆین بەڕاستی مەترسییەکی یەکجار گەورەیە چونکە لەو مەراسیمانەدا تێکەڵبوون زۆرە و هیچ پابەندبوونێکی تەندروستی نیە زۆربەی کات چەند خێزانێک پێکەوە دەچنە گەشت بێ جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان. جەختی لەوەکردەوە "ئەگەر گەشتەکان وەک ساڵانی تر بێت یان وەک ئەوەی ئێستا دەبینرێت لەهەرێمی کوردستان کە لەمانگی ڕابردوەوە هەندێک گەشت دەستیپێکردووە کەقەڕەباڵغییەکی زۆر هەیە ئەگەر بەوشێوەیە بێت مەترسییەکان زۆر زیاتر دەبێت وە ڕێژەی تووشبووانیش زیاتر دەبێت".

 

د.خاڵس سەبارەت بەپێشبینییان بۆ دوای نەورۆز سەبارەت بەتووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو دەڵێت، "پێمان وایە ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بچێت بۆ گەشت کردن بێگومان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دوای نەورزۆ لەهەرێم زۆر زیاتر دەبێت".

 

ئەوەشی وت، "پێشبینی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا دوومانگی تر حاڵه‌ته‌کان زیاتر ده‌بێت، وه‌ هه‌میشه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ له‌کۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت به‌ڵام دوای دوو مانگی تر پێشبینییه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌جارێکی تر که‌متر بێته‌وه‌".