گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانتارێک هۆکارى دابەشنەکردنى موچەی لیوا هاوبەشەکان ئاشکرا دەکات  

2021.03.18 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک هۆکارى دابەشنەکردنى موچەی لیوا هاوبەشەکان ئاشکرا دەکات  

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ڕەنگە لە داهاتویەکی نزیکدا ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو بێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان (18ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند،لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان پەیوەندیان کردوە داوایان کردوە بەدواداچوون بکەم سەبارەت بەموچەکانیان کە بۆچی وەزارەتی پێشمەرگە تا ئێستا موچەی ئەو لیوایانەی دابەش نەکردوە لەکاتێکدا بڕیار بوو سێ موچەیان بەسەر یەکەوە پێ بدرێت؟. 

 

باسی لەوەشکردووە، دوای بەدواداچونم بۆ کێشەی موچەی ئەو پێشمەرگە بەڕێزانە بۆم دەرکەوت هۆکاری دابەشنەکردنی موچەکانیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەتا ئێستا هاوپەیمانان تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگەیان نەکردوە ئەمیش بەهۆی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ئەمەریکا و گۆڕانکاری لەکابینەکە و تەواونەبونی هەندێ ڕۆتینیات کە ڕەنگە لەداهاتویەکی نزیک تەواو ببێت.

 

ئەوەشی وتوە "ئەوەی جێگای سەرنجە حکومەتی هەرێم خۆی لەپێدانی موچەی ئەو لیوایانە بێبەری کردوە و ئامادە نیە لەبودجەی حکومەت موچەیان پێ بدات، بەڵکو چاوەڕێی هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دەکات وەک ئەوەی ئەم لیوایانە سەر بە هاوپەیمانان بن نەک هەرێم!!!. 

 

جەختیشى کردەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانان کۆبونەتەوە و داوایان کردوە کە هاوکاری یەکەکانی حەفتاو هەشتا بکەن، وەفدەکەی هاوپەیمانان ڕایانگەیاندوە ئەگەر پارتی و یەکێتی دەستبەرداری ئەو هێزانە ببن و بیخەنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە ئەوان ئامادەن هاوشێوەی لیوا هاوبەشەکان هاوکاری ئەو یەکانەش بکەن لەدابینکردنی موچە و چەک و پێداویستی سەربازی.