گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’تەقەیان لێکردین’

گردبونەوەى خوێندکاران لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردە گرژى تێکەوت

2021.03.18 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
گردبونەوەى خوێندکاران لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردە گرژى تێکەوت

ناس کورد-

گردبوونەوەى خوێندکارانى 12ى ئامادەیى لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى گرژى تێکەوت و بەشێک لە خوێندکارەکانیش دەڵێن "لەلایەن پاسەوانانى بەڕێوەبەرایەتییەکەوە تەقەمان لێکراوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەکێک لە خوێندکارەکان لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پەیامنێری "ناس کورد"  وتی"داواکارین ئەو 28 ڕۆژەی دیاریکراوە بۆ مۆڵەتی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان بکرێتە 40 ڕۆژ بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەدەنگمانەوە نەهاتووەو ئەو بابەتانەش کە بۆ تاقیکردنەوەکان داغڵ کراون زۆرن و پێویستە کەمبکرێتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لەکاتی هەوڵدانی ژمارەیەک قوتابی و خوێندکار بۆ چوونە ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەمان لێکراوەو بریندارمان هەیە.

 

خوێندکارێکی دیکە لە خۆپیشاندانی قوتابیانی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی وتی، "تاوەکو ئیستا لەسەر داوکاریەکانمان هیچ کەسێک بەدەنگمانەوە نەهاتووەو لەکاتی هەلدانی بەرد بۆ بینای پەروەردە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەمان لێکراوە".