گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەوڵێک بۆ نزیکخستنەوەى لایەنەکان لەپێناوى تێپەڕاندنى بودجە 

2021.03.18 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێک بۆ نزیکخستنەوەى لایەنەکان لەپێناوى تێپەڕاندنى بودجە 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا سەرۆکایەتى پەرلەمان کار بۆ نزیکخستنەوەى دید وبۆچونى لایەنەکان دەدات بەشێوەیەک سازانى لەسەر بێت و گەر ئەوەش نەکرا دواى دەخەن و پڕۆژە بودجەکە تێدەپەڕێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەعد دەهلەکى، ئەندامى هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان لەپەرلەمانى عێراق (18ى ئازارى 2021) لەلێدوانێکیدا  بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەگەرئەمڕۆ (پێنجشەممە) پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەوا دەکەوێتە ڕۆژى (شەممە)ى داهاتووەوە و پڕۆژە یاسای دادگاى فیدراڵیش دووچارى چەند بەربەستێک بووەتەوە کەئەوەش جیاوازى بۆ بنەماکانى یاسادانان دروستکردووە و ناکۆکییەکان لەسەر 3 مادەى ئەو یاسایە بۆیە دەرفەتەکە لەبار نیە بۆ تێپەڕاندنى تا چارەسەرکردنى ئەو گرفتانە نەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەئێستادا سەرۆکایەتى پەرلەمان هەوڵى یەکخستنى دید و بۆچونەکان دەدات بەمەبەستى تێپەڕاندنى بەجۆرێک سازانى لەسەر بکرێت و بەمنزیکانەش دەگەنە ئەنجامێک بۆ تێپەڕاندنى یاخود دواى دەخەن و دەگەڕێنەوە بۆ تێپەڕاندنى یاساى بودجە.

 

دەهلەکى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، دواکەوتنى پڕۆژە بودجە بەهۆى نەسازانى لایەنەکانەوە بووە لەسەر یاساى دادگاى فیدراڵ و ئەگەر سەرۆکایەتى تەواو بۆى دەرکەوت لەبەردەم بەربەستێکى گەورەدایە ئەوا بەرەو تێپەڕاندنى یاساى بودجە هەنگاو دەنێت.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، دەستورى عێراق چوارچێوەیەکى یاسایى بۆ دادگاى فیدراڵى داڕشتووە کە شەرعزانى تێدایە و ئەوەش زیاتر بووەتە هۆى ناکۆکى و ڕاى جیاوازى نێوان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت ئەو لایەنانە کەنایانەوێت سیستمەکە لەسەر ئاینى ئیسلامى بێت و بانگەشەی بەڕێوەبردنێکى مەدەنیانە دەکەن.