گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە رێگەی وەزیری ئەوقافەوە

حكومەتی هەرێم بانگهێشتی پاپا توازۆرس دەكات بۆ كوردستان

2021.03.18 - 01:29
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی هەرێم بانگهێشتی پاپا توازۆرس دەكات بۆ كوردستان

ناس كورد_

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی بانگهێشتی پاپا توازرۆسی قیبتییەكانی میسری كرد بۆ هەرێمی كوردستان بەدوای بانگهیشتی شێخی ئەزهەر كە بریارە سەردانی بەغداش بكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێك كە ڕۆژنامەی (مصر الیوم) بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (18 ئازاری 2021) پشتیوان سادقی وەزیری ئەوقاف بانگهێشتنامەی تایبەتی لە رێگەی بریكارەكەیەوە (ئەنبا دانیاڵ) ئاراستەی پاپا توازرۆسی قیبتییەكان كردووە لە میسر تا سەردانی كوردستان بكات. 

پاپا توازرۆس گەورەی كڵێسای قیبتییە ئەرسۆدۆكسەكانە كە ئاینزایان جیایە لە كاسۆلیكی ڤاتیكان، لە ساڵی 2012 لەسەر كورسی پاپەوییەت دانیشتووە لەجێگەی پاپا شنۆدە و سەروكاریی قیبتییەكانی میسر دەكات كە لەنێوان 7_ 10 ملیۆن كەس لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێكدەهێنن لەگەڵ كلێساكانیان لە تاراوگە. 

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە وەزیری ئەوقافی هەرێم لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی دیالۆگی ئاین و ڕۆشنبیرییە جیاوازەكان بە كۆڵانەكانی مەعادیدا بەبێ پاسەوان گەڕاوە و شیرینی كڕیوە و بەبێ گەشتی بەناوچە میللییەكانی بازاڕدا كردووە و ئەمەشی بەنیشانەی بەقەراربوونی ئاسایش لە شەقامەكانی قاهیرە لەقەڵەمداوە. 

ئەم بانگهێشتە بەدوای ئەوەداهات كە حكومەتی هەرێم بەفەرمی بانگهێشتنامەی ئاراستەی شێخی ئەزهەر ئەحمەد تەیب كرد تا سەردانی كوردستان بكات لەكاتێكدا كازمی و حەلبوسی و وەقفی سوننەش لە عێراق بەهەمانشێوە سەرقاڵی رێكخستنی سەردانێكی ناوبراون بۆ عێراق.  

 

me_ga.php?id=2903

1490007_0.jpg