گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى کۆتایى هاتنى خۆڵبارین دیارى کرا

2021.03.17 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى کۆتایى هاتنى خۆڵبارین دیارى کرا

ناس کورد- 

شارەزایەکى بوارى کەشناسى دەڵێت، ڕۆژى پێنجشەممە ئەگەرى بارانبارینى پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاویەکان هەیە و بەهۆى ئەو شەپۆلە خۆڵەى ڕووى لە هەرێم کردوە پلەکانى گەرما 2 بۆ 4 پلەى سیلیزى دادەبەزن، وادەى کۆتایى هاتنى خۆڵبارینەکەش دیارى دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراز جەبار، شارەزاى کەشناسى (چوارشەممە، 17ى ئازارى 2021) بڵاویکردوەتەوە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆ لەسەر ناوچەکانمان سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور و ناروون ئەبێت و لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگەری بارانبارینی پچر پچر ئەبێت لە ھەندێک کاتدا.

 

ڕونیشیکردەوە، لەئەنجامی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ھەرێمی گرتۆتەوە پلەکانی گەرما بەتێکرای 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات، خێرای با چالاکی مامناوەند ئەبێت بە خێرای 15 بۆ 25 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

 

ئەو کەشناسە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانمان تا رۆژی شەمە 20ى ئازارى 2021 بەردەوامی ئەبێت و لەھەمان ڕۆژدا کاریگەری کەم دەبێتەوە و کۆتای پێدێت لە زۆربەی ناوچەکان، بە زۆریش کاریگەری چڕی ئەم خۆڵبارینە لە سەر ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و سلێمانی ئەبێت بەرادەیە کەمتر لەسەر ناوچەکانی دیکە ئەبێت.