گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردەکاریى کۆبونەوەى شاندى هەرێم و مستەفا کازمى لە ماڵى سەرۆک کۆمار 

2021.03.17 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى کۆبونەوەى شاندى هەرێم و مستەفا کازمى لە ماڵى سەرۆک کۆمار 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وشاندی حکومەتى هەرێمی کوردستان ولایەنە کوردییەکانی لەماڵی سەرۆک کۆمارلە بەغدا خستە ڕو و رایگەیاند "گرێدانی پرسی یاسای دادگای فیدڕاڵی بەپرسی بودجە لە لایەن شیعەکانەوە، دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە و زیاد لەسنوری خۆی بودجەی دواخستووە، بۆیە هەوڵدەدرێت ڕێگە چارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەننا ئەمین، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی هیوا (17ی ئازاری 2021) لەلێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" لە بارەی کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی حکومەتى هەرێم و لایەنە کوردییەکان لە ماڵی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە شاری بەغدا ڕایگەیاند "بودجەی گشتی عێراق زیاد لە سنور وادەی خۆی دواکەوتووە، کێشەکە ئێستا لەنێوان لایەنە عەرەبییەکان و شیعییەکاندایە، پرسی یاسای دادگای فیدراڵیان بەستووەتە بە پرسی تێپەڕاندنی بودجە".

 

ئەمین ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجە نەبووتە ڕێگر لەبەردەم پەسەندکردنی بوجە، بەڵکو سەرهەڵدانی ئەو کێشەیە دەگەرێتەوە بۆ سوربوونی ڕەوتی سەدر لە گرێدانی پرسی بودجە و تێپەڕاندنی بە  یاسای دادگای فیدڕاڵییەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی سیاسی ناو پەرلەمان لەئێستادا ئاڵۆزە،  بودجە زیاد لەسنوری خۆی دواکەوتووە، بۆیە هەوڵ دەدرێت ڕێگە چارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە".

 

ڕۆژی (دووشەممە، 15ی ئازاری 2021) بەشار کیکی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە"ناس کورد" ڕایگەیاند "هۆکاری دواکەوتنی یەکلایی کردنەوەی بودجەی 2021 و پەسەندکردنی تەنها پشکی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بەشێک لەلایەن شیعییەکان پرسی یاسای دادگای فیدڕاڵیان بەستووەتەوە بەپرسی بودجەوە".

 

لەبارەی پێشبینی ئەوان بۆ چۆنێتی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە، ئایا بەزۆرینەی دەنگ دەبێت یان بە پێی ڕێککەوتن دەبێت لەگەڵ کورد، کیکی وتی "هەرچەندە ئەگەرەکان لەم دۆخە نالەبارەدا کراوەن، بەڵام پێمانوایە لەکۆتاییدا هەردەبێت بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ کورد ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە".

 

بەوتەی کیکی "بەشێکی زۆرلەلایەن شیعییەکان هەڵوێستی باشیان هەیە بەرانبەربەکورد و پشتگیری ئەو بڕگەیە دەکەن کە حکومەتی فیدڕاڵی لەناو پرۆژەکەدا جێگیری کردووە کە بریتین لەبرگەی ( 10 و11)".

 

"ئەگەر تاکۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەند نەکرێت ئەوا پێشبینی دەکەین عێراق بەبێ بودجە ئەمساڵ بەڕێبکات"، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وای وت.