گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆیە؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

2021.03.17 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
کۆیە؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا
ناس کورد- پۆلیسی هاتوچۆى کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک چوار هاووڵاتی بریندار بوون و دوو برا گیانیان لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هاتوچۆى کۆیە (17ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاوى کردەوە، كاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە دەشتی کۆیە چوار هاووڵاتی بریندار بوون و دوو کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە برا بوون.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە بووە و دواتر شۆفێرەکە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و بەو هۆیەوە وەرگەڕاون.