گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەوڵى سەرۆک کۆمار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لە دەرەوە دەخرێتەڕوو

2021.03.17 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵى سەرۆک کۆمار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لە دەرەوە دەخرێتەڕوو

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی کۆمار هەموو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لە دەرەوە.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق (17ی ئازاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکداکە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڵاویکردەوە "بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە "دۆسیەی گەندەڵی دۆسییەکی گەورەیە، بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی قوڵتر و گشتگیر کاری تێدا بکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگیانە دادگا کاری خۆی کردووە بۆ ئەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی یەکلایی بکاتەوە".

 

سەرۆک کۆمار، ئەوەشی وتووە "من لەئێستادا لەسەرۆکایەتی کۆمار سەرقاڵی داراشتن و ئامادەکردنی یاداشتێکی یاسایم کە بڕیارە لەگەڵ پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەین، بۆ دانانی میکانیزم بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لەعێراق بە تاڵان بردراوە، بگەڕێنینەوە کەڕەنگە بەشێکی زۆریان وەک سەرمایە وەبەرهێنان لە دەرەوە بەکارهێنراوە".

 

ساڵح، جەختیلەوەشکردەوە "بنبڕکردنی گەندەڵی دارایی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کەعێراقییەکان هەست بەوە بکەن کە دەنگیان پارێزراوە و دەستکاری ناکرێت و ناگۆڕدرێت، ئەو دوو پرسە سەنگی مەحەکن بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات".