گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق؛ئامادەکارییەکان بۆ داڕشتنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو دەستى پێکرد 

2021.03.17 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ئامادەکارییەکان بۆ داڕشتنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو دەستى پێکرد 

 ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی بودجەی گشتی وڵات بۆ سێ ساڵی داهاتوو (2022 تاوەکو 2024) .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى عێراق ( 17ی ئازاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کردووە بەمەبەستی  داراشتنی پلانێکی ستراتیژی بۆ ئامادەکردنی بودجەی گشتی سێ ساڵی داهاتووی عێراق، لەنێوان ساڵانی 2022 تاوەکو 2024".

 

 لەئێستادا پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 ، بڕیارە دوای گەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بەسازان، رۆژی (پێنجشەممە)ی داهاتوو تێپەڕێنرێت، بڕیاربوو ڕۆژی (دووشەممە)ی ڕابردوو (15ی ئازاری 2021)  پەرلەمان پڕۆژەى بودجە بخاتە دەنگدانەوە، بەڵام ئەو بڕگەیە نەخرایە بەرنامەى کارى دانیشتنەکەوە. 

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی(دووشەممە، 15ی ئازاری 2021) بەشار کیکی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە"ناس کورد" ڕایگەیاند "هۆکاری دواکەوتنی یەکلایی کردنەوەی بودجەی 2021 و پەسەندکردنی تەنها پشکی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بەشێک لەلایەن شیعییەکان پرسی یاسای دادگای فیدڕاڵیان بەستووەتەوە بەپرسی بودجەوە".

 

لەبارەی پێشبینی ئەوان بۆ چۆنێتی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە، ئایا بەزۆرینەی دەنگ دەبێت یان بە پێی ڕێککەوتن دەبێت لەگەڵ کورد، کیکی وتی "هەرچەندە ئەگەرەکان لەم دۆخە نالەبارەدا کراوەن، بەڵام پێمانوایە لەکۆتاییدا هەردەبێت بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ کورد ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە".

 

بەوتەی کیکی "بەشێکی زۆرلەلایەن شیعییەکان هەڵوێستی باشیان هەیە بەرانبەربەکورد و پشتگیری ئەو بڕگەیە دەکەن کە حکومەتی فیدڕاڵی لەناو پرۆژەکەدا جێگیری کردووە کە بریتین لەبرگەی ( 10 و11)".

 

"ئەگەر تاکۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەند نەکرێت ئەوا پێشبینی دەکەین عێراق بەبێ بودجە ئەمساڵ بەڕێبکات"، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وای وت.