گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوانەکەى بزانە

بەرپرسێکی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درا

2021.03.17 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درا

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەی ناوبراو لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاری ئەو تانەیەی خۆی خستووەتەڕوو کە لەسەر بڕیاری ئازادکردنی بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراق، بێ ئەوەی ناوی بھێندرێت کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخ پێشکەشکرابوو و ھاتووە:

"بەھۆی ئەوەی بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی کەرخ، جێگەی باوەڕ نەبووە، دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدراڵی بڕیاریدا بە قبوڵکردنی ئەو تانەیەی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پێشکەشکرابوو لەوەی دووبارە ئەو دۆسیە بگەڕێتەوە دادگای تاوانەکان".

 

لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها ھاتووە، "دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوە کە پشت بەستن بە تانەکەی دەستەی دەستپاکی دەرکراوە، بڕیارێکی نوێ دەرکرد کە بەپێی بڕیارەکە بەبێ ئامادەبوون، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) دەرکردووە".

 

لە راگەیەنراوەکەدا وردەکاری ئەو دۆسیە خراوەتەڕوو و ھاتووە: "ئەو دۆسیە کە پێشتر دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە و رەوانەی دادگا کراوە، خۆی لە ژمارەیەک سەرپێچی دەبینێتەوە کە بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی ئەنجامیداوە".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی لەو کاتەی بەرپرس بوو لە بەڕێوەبردنی بانکەکە، بەبێ بوونی ھیچ دەستەبەرییەک، پارەی بەقەرزداوە بە یەکێک لە بانکەکان.