گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان پێشمەرگەی دێرینە

دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی مێردمنداڵەکەى کەلار دەستگیرکراون

2021.03.17 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی مێردمنداڵەکەى کەلار دەستگیرکراون

ناس کورد-

دوو کەس بە تۆمەتى تێوەگلان لەڕوداوى کوشتنى مێردمنداڵەکەى کەلار دەستگیرکراون، سەرچاوەیەکى ئاگاداریش دەڵێت، هێشتا هیچ بەڵگەیەک ساغ نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەممەى ڕابردوو (14ی ئازاری 2021)، دوای شەش ڕۆژ دیارنەمانى، تەرمى مێردرمنداڵێکى 17 ساڵان لەڕێگاى نێوان ڕزگار و گوندى گردە گۆزینەى سەر بە کەلار دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى گەرمیانەوە تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "دوو تۆمەتبار بەتۆمەتى کوشتنى مێردمنداڵەکەى گەرمیان کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا کوژرا دەستگیر کراون".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەئێستادا کەیسەکە لە دادگایە و لێکۆڵینەوەى لێ دەکرێت و تا ئێستاش هیچ بەڵگەیەک لەسەر تاوانباریان ساغنەبووەتە بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

ناس کورد ئەوەشى زانیووە کە یەکێک لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پێشمەرگەیەکی دێرینە.