گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەى شەڕەکەى پەرلەمان

2021.03.17 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەى شەڕەکەى پەرلەمان

ناس کورد-

فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەى شەڕەکەى دوێنێی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان "پەلاماری ڕابەر و ڕەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال دا، ‏‎ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەمان دا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ سێشەممە لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستاندا کە تایبەت بوو بە مەرگەساتى هەڵەبجە گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان شیرین ئەمین و چەند پەرلەمانتارێکى یەکێتیدا دروستبوو، دواى ئەوەى شیرین ئەمین ئازادکردنى تاریق رەمەزان یەکێک لە فڕۆکەوانەکانى کیمیابارانى هەڵەبجەى خستە ئەستۆى جەلال تاڵەبانى سکرتێرى کۆچکردووى یەکێتى.

 

فراکسیۆنى یەکێتى ئەمڕۆ چوارشەممە (17ی ئازاری 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو پەرلەمانتارە لە بری پێشنیاز بۆ خزمەتكردنی شارەكە و سەركۆنەی رژێمی بەعس، پەلاماری مام جەلالى داوە.

باس لەوەشکراوە "‏‎ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەماندا".

 

فراکسیۆنى یەکێتى دەڵێت، "هەرگیز ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز نە پەلاماری پەرلەمانتارەكەیان داوەو نە هێرشیاركردووەتە سەری، گرتە ڤیدیۆکانیش شایەتی وتەکانمانن". 

 

دەشڵێت، "‏‎بۆ راگرتنی پێشویەكان لەناو هۆڵی پەرلەمان سەرۆكی پەرلەمان لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێكاری گرتووتە بەرو بۆ ئەو كاتە رێگری لێكراوە بێتەوە ناو ئەو دانیشتنەی پەرلەمانەوە".

 

دوێنێ سێشەممە دواى رووداوەکە، شیرین ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، لەلایەن پەرلەمانتارانى یەکێتى یەوە پەلاماردراوە و سەرۆکى پەرلەمانیش وتەکانى لە پرۆتۆکۆڵ سڕیوەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ڤیدیۆیەکی نوێی شەڕەکەى پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە