ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە (25ی ئازاری 2021) دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (3) بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماوەى دوو مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم لە 25ی مانگدا موچە دابەش دەکات بەڵام بە لێبڕینی 21%ەوە.
پێشتر ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کردووە و تیایدا باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات و دەپرسێت، لێبڕینی موچە بۆ مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت؟
عومەر گوڵپی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان (9ی ئاداری 2021) نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کوردستان کردووە و تیایدا هاتووە، "نرخی نەوت لە پێنج مانگی ڕابردوودا و بەتایبەتیش لەسەرەتای ساڵی 2021، بەرزبوونەوەی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە،."
لەوبارەیەوە ئەو پەرلەمانتارە پرسیویەتی:
1 – داهاتی گەڕاوە لە فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت لە مانگی 1 و 2ی ساڵی 2021 چەند بووە؟
2 – ئایا لێبڕینی موچە بۆ مانگی 3ی 2021 بەردەوام دەبێت؟
3 – ئەگەر لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت، بۆچی؟