گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چونکە زۆر زۆرن’’

پەرلەمانتارێک: دانیشتنەکانی پەڕلەمان ژیانی لێ تێکداوین

2021.03.17 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: دانیشتنەکانی پەڕلەمان ژیانی لێ تێکداوین

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق بێزارى خۆى لەزۆرى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان لەسەر بودجە دەردەبڕێت و دەشڵێت، کاتەکەى زۆرە و لەدەرەوەى تواناى بایەلۆژى مرۆڤدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستى "ناس کورد" گەیشتووە، ماجدە تەمیمى کە لە هاوپەیمانى سائیرونی موقتەدا سەدرە (17ى ئادارى 2021) دەڵێت، ئەو کۆبوونەوە زۆرانەى کە بە بۆنەى بودجەوە دەکرێن بەدەر لەتوانا و چالاکییە بایەلۆژییەکانى مرۆڤە و دەبێت کاتى دەوام ئاسایى بێت لە بەیانییەوە دەستپێبکات و دیاریکراویش بێت.



دەشڵێت، ئەو پڕۆژەیاساییە بەدڵنیاییەوە سودیشى زۆرە لەڕووى دیاریکردنى تواناکانى مرۆڤەوە بۆ کار و بەرهەمهێنان و هەروەها کاتى پشوو و بێدەنگى.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کاتى دانیشتنە زۆرەکانى پەرلەمان پێچەوانەى کاتى چالاکییە بایەلۆژییەکانى مرۆڤە و ئاساییە ئەگەر مرۆڤ چالاکییەکانى وردە وردە کەم بکات کە لەبەرەبەیانەوە دەستپێدەکات تا کاتژمێرەکانى درەنگانێکى شەو.

بە وتەى تەمیمى، دیاریکردنى کاتى دانیشتنەکانى پەرلەمان لە شەودا نەگونجاوە و پێچەوانەى کاتە دیاریکراوەکانى دەوامى فەرمییە، چونکە خۆى دەبێت دەوام لە کاتژمێرى هەشتى سەر لەبەیانییەوە دەستپێبکات و نابێت تا درەنگانی شەو یاخود تا بەرەبەیان بەردەوام بێت.

 

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق کەوتووەتە درەنگانی شەو یاخود تا بەرەبەیان بەردەوام بووە بەهۆی زۆری ناکۆکی لەسەر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسا جیاوازەکانی وەک یاسا قەرز، دەرکردنی هێزە بیانییەکان و یاسای دادگای فیدراڵی.