گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیرەکییەکی ناوازە

داهێنانی سەرسوڕهێنەر.. بزانە هەوڵدەدرێت چ تایبەتمەندییەک بۆ مۆبایل زیاد بکرێت

2021.03.16 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
داهێنانی سەرسوڕهێنەر.. بزانە هەوڵدەدرێت چ تایبەتمەندییەک بۆ مۆبایل زیاد بکرێت

ناس کورد-  

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەگەکان دەتوانن بۆنی شێرپەنجە، نەخۆشی پارکینسۆن، مەلاریا و چەند نەخۆشییەکی تر بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەی کە لەبۆنی لەشی مرۆڤدا ڕوودەدات بەهۆی ئەو نەخۆشیانەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا زانایان بەدوای ئەوەوەن هەستی بۆنکردن لە ڕۆبۆت و مۆبایلەکاندا پەرە پێ بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسە جیهانییەکە ( 16ی ئازاری2021) کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە، ئەندریەس مێرچین، زانای توێژینەوە و داهێنەر لەپەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساچوسێتس بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی  تەکنەلۆژیایەکی زیرەکی بۆنکردنە، پێدەچێت لە ماوەی  پێنج ساڵی داهاتوودا بە تەواوەتی بەردەست بێت.

 

ئەو زانایە  ئەوەی خستووەتەڕوو، "لە هەوڵی ئەوەدام ئەو تەکنەلۆژیایە لە ناو مۆبایلەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بەردەست بکات،  چونکە لە ئیستادا ئەو ئامێرانە دەتوانن گوێمان لێبگرن و هەست  بە دەست لێدانمان بکەن، بەڵام ئەوەی تائێستا ئەو ئامیرانە ناتوانن بیکەن هەست کردنە بە بۆن کە ئەمە ئەو شتەیە کە زیرەکێکی ناوازە دەیکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆێژینەوەکان دەریانخستووە کەسەگەکان توانای سەرسوڕهێنەریان هەیە  دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان، دەمانەوێت هاوشێوەی سەگەکان کە دەتوانن بۆنی گۆڕانکاری لە لەشی مرۆڤدا بکەن لە کاتی بوونی کێشەی تەندروستی ئەو هەستە لە ناو مۆبایلەکان و ئامێرە ئەلکترۆنییەکاندا فەراهەم بکەین ". 

 

مێرچین دەڵێت، "لوتێکی ڕۆبۆتی بە قەبارەی گیرفان دەتوانێت یارمەتی پاراستنی ژیان بدات، هەر کەسێک لەئێمە دەتوانێت لە داهاتوودا ئامێرێکی بۆنکردنی هەستیاری تایبەت بەخۆی هەبێت کە پێش وەختە ئاگاداری بکاتەوە لەبوونی کێشەی تەندروستی، ئەگەر تەلەفۆنەکەت تێبینی گۆڕانکارییەک بکات لە بۆن، لەوانەیە زووتر بتوانێت لە نەخۆشییەکە ڕزگارت بێت".