گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزارەتی کارەبا: کارکردن بەپێوەری زیرەکی کارەبا پەسەندکرا

2021.03.16 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا: کارکردن بەپێوەری زیرەکی کارەبا پەسەندکرا

 ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەكی پەسەند کرد و ڕایگەیاند، بەمنزیکانە پسولەی كرێی كارەباش بەسیستەمی پێوەری زیرەك چاپ دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (سێشەممە 16ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كرد و تیایدا پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەك پەسەندكرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڕیاریشە بەمنزیكانە دەست بە چاپكردنی پسوولەی كرێی كارەبا بەسیستەمی نوێی پێوەری زیرەك بكرێت."

 

بەوتەی بەرپرسانی کارەبا، پێوەرە زیرەکەکان بەگوێرەی سەرفکردن، پارەی کارەبا دەنوسن و بەوجۆرەش، بە هەدەردانی کارەبا کەمدەبێتەوە و بەشێوەیەکی یەکسانیش کارەبا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت و پێدانی کارەباش زیاد دەبێت.