گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى کەمال مەزهەرەوە بڵاوکردەوە و هێنانەوەى تەرمەکەى گرتەئەستۆ

2021.03.16 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى کەمال مەزهەرەوە بڵاوکردەوە و هێنانەوەى تەرمەکەى گرتەئەستۆ

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق سەرەخۆشى خۆى بۆ کۆچى دوایى کەمال مەزهەر ئەحمەد، نوسەر و مێژوونوسى کورد لە تەمەنی 84 ساڵیدا دەربڕى و فەرمانی لایەنە حکومیەکانیش کرد تەرمەکەى لە وڵاتى ئەڵمانیاوە بگەڕێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى (16ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەداوە، "ئەمڕۆ کەمال مەزهەر ئەحمەد، مێژوونوس و سنوبولی دیارى عێراقى ئەم جیهانەى جێهێشت، ئەوەش دواى نەخۆشیەکى درێژخایەن، بە ڕۆشتنى عێراق زانستێکى دیارى لە ڕاگەیاندن و بیر و ڕۆشنبیرى و مێژوودا لە دەستدا."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "ژیانى ناوبراو پڕ بوو لە دەستکەوتى ئەکادیمى و بەخشین لە بوارى لێکۆڵینەوەدا، هەروەها میراتێکى دەوڵەمەندى لە لێکۆڵینەوە و کتێب و شیکردنەوە لەدواى خۆى جێهێشت، کە ژیانى فیکرى عێراقى دەوڵەمەند کرد، ئەوەش سەرەڕاى سەرپەرشتى کردن و پێگەیاندنى دەیان ئەکادیمى و نامەى زانکۆیى."

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانی بە لایەنە فەرمیەکانى حکومەت کرد بە گواستنەوەى تەرمى کەمال مەزهەر لە وڵاتى ئەڵمانیاوە بۆ دوا مەنزڵگەى لە عێراق.

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە ساڵی 1937ی زاینی لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبوو. لە ساڵی 1959ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە سۆڤیەتدا لە ساڵی 1969ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. لە ساڵی 1981 بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت.

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد دیسانەوە چوو بۆ عێراق و لە ساڵانی 1971 ھەتا 1975ی زایینی سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو.

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوو، ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی داوە.

 

ئەو ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریسە.