گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

19هەمین پارێزگای عێراق!

موسەنا ئەمین باس لە ’’هەواڵێکی دڵخۆشکەر’’ی کازمی بۆ هەڵەبجە دەکات

2021.03.16 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

موسەنا ئەمین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ داوایان لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بکات بۆئەوەى وەک 19هەمین پارێزگای عێراق بناسرێت، "ئەویش بیرۆکەکەى پێ باش بووە و وتوویەتی نزیکترین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی دەکەن و هەوڵدەدەین هەواڵێکی دڵخۆشکەرتان پێ بدەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ لە 32هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مستەفا کازمی لەگەڵ موسەنا ئەمین و بەختیار شاوەیس وەک دوو پەرلەمانتاری خەڵکی هەڵەبجە کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەو شارە.

 

موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو (16ى ئازارى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەدا، سەردانەکە لەسەر داواى من و پەرلەمانتار بەختیار شاوەیس بوو، تایبەت بوو بە گەیاندنى دەنگ و ڕەنگى خەڵکى هەڵەبجە بە سەرۆک وەزیرانى عێراق.

 

ڕوونیشیکردوەتەوە، سەردانەکە هەوڵى یەکلاکردنەوەى چەندین بابەتى هەڵپەسێردراو بوو، "بەداخەوە چەندین ساڵە مافى ئەو خەڵکەى ئێمە پێشێل دەکرێت و وەک پێویست مامەڵەى لەگەڵ ناکرێت، چەندین بابەتمان باس کرد و بەڵگەکانمان خستەڕوو بۆ بەرگریکردن لە خەڵکى خۆمان."

 

سەبارەت بە گرنگترین بابەتەکان موسەنا ئەمین وتى، "بابەتى تەواوکردنى بە پارێزگا بوونى هەڵەبجە و باسى ئەوەمان کرد بەپێى دەستورى عێراق هەموو بڕیارەکانى حکومەت و پەرلەمانى هەرێم پێویستە بە دەستورى بکرێن، یەکێک لەوانەش بە پارێزگاکردنى هەڵەبجەیە."

ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، لە یاساکانى بودجەدا ساڵانى پێشوو کە دەنگى لەسەر دراوە هەڵەبجە پارێزگایە و بودجەى بۆ دانراوە و دەنگى لەسەر دراوە، هەروەها بەپێى بڕیارى حکومەتى فیدراڵى لە مانگى 12ى ساڵى 2013یش هەڵەبجە وەک پارێزگا پەسەند کراوە، بۆیە ئێستا هیچ بیانویەک نییە حکومەتى عێراق پارێزگاى 19ى عێراق بە تەواوى واتاوە ڕانەگەیەنێت و لە پلانەکانى وەزارەتى پلانداناندا جێى نەکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەندێک لە وەزارتەکانى ترى وەک ناوخۆ، بازرگانى و پلاندانان خۆى و کۆمەڵێک وەزارەتى تر پەیوەندیان لەگەڵ هەڵەبجە بەستوە و وەک پارێزگا مامەڵەیان لەگەڵ کردوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە کورد وتیشى، سەرۆک وەزیرانى عێراقیش بڕواى خۆى بۆ بابەتەکە پیشانداوە و لە نزیکترین کاتدا لە دانیشتنى ئەنجومەنى وەزیران ئەو بابەتە باس دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا هەواڵى خۆش دەبێت.

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا هێماى بۆ ئەوەکرد، بابەتێکى تر مافەکانى زیندانیانى سیاسییە بۆ خەڵکى هەڵەبجە و ئاوارەکانى ئەو پارێزگایە بۆ ئێران لەکاتى کیمیاباراندا مافى زیندانیان سیاسیان پێ بدرێت وەک ئاوارەکانى "ڕەفحاء"، ئەوەش بەپێى یاساى زیندانیە سیاسیەکانى عێراق کە لەو کاتەوە خەڵکى هەڵەبجە سودمەند نەبون و داوامان کردوە سەرۆک وەزیران ڕێز لەو یاسایە بگرێت و ڕێنمایى بدەنە دەزگاى زیندانیە سیاسیەکان بۆ ئەوەى مامەڵەى هاوڵاتیانى هەڵەبجە وەرگرن.

 

موسەنا ئەمین ئەوەشى ئاشکرا کرد، خاڵێکى تر بابەتى منداڵە ونبووەکانى هەڵەبجە بوو کە بە گرنگیەکى زۆرەوە سەیرى کرد، ئەو بابەتەش ئازارێکى لەبن نەهاتووى خەڵکى هەڵەبجەیە کە ئازارەکەى لە ئازارى شەهیدەکان زۆرترە، وردەکارى ناوى منداڵەکان و کەسوکاریان درایە سەرۆک وەزیران و بەڵێنى داوە خۆى بەتایبەتى بەدواداچونى بۆ بکات.

 

وتیشى، ئەمڕۆ دەنگ و ڕەنگى خەڵکى هەڵەبجە لاى سەرۆک وەزیران بوو و ئەو خەڵەکى ئێمە کە خۆیان ناتوانن ئێمە وەک نوێنەرانى ئەوان گەندیانمان و کارى باش کراوە و بەڵێنى باشیش وەرگیراوە.