ناس كورد-
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەید شوهەدا لەبارەى پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 نامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ڕێگری لە تێپەڕاندنی بودجە دەکەین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبوئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەید شوهەدا کە یەکێکە لە گروپە چەکدارییە نزیکەکان لە ئێرانەوە لە تویتەری خۆی نامەیەکی ئاڕاستەی بارزانی کردووە و دەڵێت، "ئێمە بە هەموو توانایەک هەوڵ دەدەین بۆ ڕێگری لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە کە ڕێگە بە تۆ بدات کۆنتڕۆڵی پارەی گەلی عێراق و کورد بکەیت."
دەشڵێت، "ئێمە هاوکاری کەسانی بەشەرەفی کورد لە پارێزگاکانی هەرێم دەکەین تاوەکو ڕزگاریان بێت لە تەماع و ستەمی تۆ، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سنورێک بۆ دیکتاتۆرییە ناشرینەکەت دابنرێت."
رسالتي الى السيد مسعود برزاني:
— ابو الاء الولائي (@aboalaa_alwalae) March 16, 2021
١- اننا سنعمل جاهدين على منع تمرير قانون الموازنة فيما لو سُمح لك بالسيطرة على اموال الشعب العراقي والكردي.
٢- اننا سنعمل على مساعدة الشرفاء من الكُرد في محافظات الاقليم، ليتحرروا من طمعك وشراهتك وظلمك، فقد آن الاوان لوضع حدٍّ لدكتاتوريتك البغيضة