ناس کورد-
سەرۆکى هاوپەیمانێتی دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، تاوانى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە هیچى لە تاوانى گۆڕە بە کۆمەڵەکانى ناوچەکانى باشورى عێراق جیاوازتر نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نورى مالکى لە پەیامێکدا لەبارەى 33هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە (16ى ئازارى 2021) لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە نوسیویەتى، "کۆمەڵکوژى هەڵەبجە تاوانى کوشتنى بە کۆمەڵە کە لەلایەن ڕژێمى تاوانکارى سەدام حسێنەوە دەرهەق بە گەلى عێراقی لە کوردستان ئەنجام درا."
هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەو تاوانە ترسناکە هیچى لە تاوانەکانى گۆڕە بە کۆمەڵەکانی لە ناوچەکانى باشورى عێراق کەمتر نییە.
سەرکۆى هاوپەیمانێتی دەوڵەتى یاسا بە پێویستیشى دەزانێت "ئەو تاوانانە زیندوو ڕابگیردرێن بۆ ئەوەى تاوانەکانى ڕژێمى بەعسى فاشیست بیرى گەلەکەمان و نەوەکانى داهاتوو بخەینەوە."
مجزرة #حلبچة جريمة القتل الجماعي التي ارتكبها نظام صدام المجرم بحق شعبنا العراقي في كردستان، وهذه الجريمة النكراء لا تختلف عن جرائم المقابر الجماعية في الجنوب ، واحياؤها لتذكير أبناء شعبنا والأجيال القادمة بجرائم البعث الفاشي.
— Nouri Al-Maliki (@nourialmalikiiq) March 16, 2021
الرحمة لأرواح شهداء العراق وضحايا البعث المجرم.