گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکانی ببینە

منداڵێکی تازەلەدایکبوو لەسەر زبڵدانێکی کەرکوک دۆزرایەوە

2021.03.16 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکی تازەلەدایکبوو لەسەر زبڵدانێکی کەرکوک دۆزرایەوە

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
تەندروستیی کەرکوک ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ منداڵیکی تازە لەدایکبوو لەسەر زبڵدانێکی نزیک لە نەخۆشخانەی نەسری تایبەت بە منداڵبوون دۆزراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (16ی ئازاری 2021) منداڵیکی تازە لەدایکبوو کە تەمەنی تەنها چەند ڕۆژێکە لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە لەسەر زبڵدانێکی نزیک نەخۆشخانەی نەسری تایبەت بە منداڵبوون دۆزراوەتەوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، منداڵەکە ڕادەستی بەشی چاودێری کۆرپەلەکانە کراوە لە نەخۆشخانەکە".


وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، "پۆلیس لە ئێستادا دەستی کردووە بەلێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی کەسۆکاری ئەو منداڵە".

 

me_ga.php?id=2894