گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی حکومەت داوا لە شێخی ئەزهەر دەکات سەردانی هەرێم بکات

2021.03.16 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی حکومەت داوا لە شێخی ئەزهەر دەکات سەردانی هەرێم بکات

ناس کورد-

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخی ئەزهەر کۆبووەوە و بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی سەرۆکی حکومەتی گەیاندە ناوبراو بەمەبەستی سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئەوقاف، شێخی ئەزهەر باسی ڕۆڵی گرنگی زانایان و ڕۆشنبیرانی کورد کردووە لە خزمەتی ئایین و موسڵماناندا.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 16ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری مسر، ئەمرۆ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف چاوی کەوت بە د. احمد طیب شێخی ئەزھەر."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزیری ئەوقاف بانگھێشت نامەیەکی فەرمی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆ کوردستان و ھەروەھا گەیاندنی پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی،  بۆ رۆڵی میانڕەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام ."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دواتر گفتوگۆکرا لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لەئەزھەر دەخوێنن."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کوردی کردووە لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا  ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کردووە و خۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی  کوردستان نیشاندا."