کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد _ ووریا حسین وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێمى کوردستان لەبارەى دیاریکردنى جەژنەوە ڕایگەیاند سبەى لیژنەکان چاودێرى بینینى مانگ دەکەن. . نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سبەى دووشەممە 3 ئایار لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان لیژنەکانى ئەوقافى تایبەت بەبینینى مانگ دادەنیشن و بڕیاردەدەن ئایا ڕۆژى 4ى مانگ کە دەکاتە ڕۆژى سێ شەممە تەواوکارى مانگى ڕەمەزانە یان دەبێتە یەکەم رۆژى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان". . ڕاشیگەیاند: "لیژنەکانى ئەوقاف ئامێرى تەلەسکۆب بەکاردەهێنن بۆ بینینى مانگ، لەگەڵ ئەوەش پشت بەخەڵکى شارەزا دەبەستن". . وتەبێژەکەی وەزارەتى ئەوقاف ئاماژەى بەوەکرد لەگەڵ دیوانى وەقفى سوننى عێراق پەیوەندییان هەیە و پێکەوە بڕیاردەدەن رۆژی سێشەممە جەژن بێت یان نا. . هەروەها ووتیشى: "زۆرجار دیوانى وەقفى سونى عێراق بەهۆى پێگەى جوگرافى هەرێمەوە سود لەلیژنەکانى بینینى مانگ لەهەرێم وەردەگرن". . هەر پەیوەست بەدیاریکردنى یەکەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئایار لەبەیاننامەیەکدا دادگای باڵای شانشینی سعودییە داوای لەتەواوی دانیشتوانی وڵاتەکەی کرد، چاودێری مانگ بکەن، بۆ دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان. . دادگای باڵای سعودییە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێک بەچاوی ئاسایی یاخود بە دووربین مانگی بینی، بەزوترین کات دادگای لێ ئاگادار بکاتەوە.