گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگۆی مردنی ئۆجەلان

کەجەکە داوا دەکات هەموو کەسێک هەستێتە سەر پێ: نیگەرانی جدیی هەیە

2021.03.16 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە داوا دەکات هەموو کەسێک هەستێتە سەر پێ: نیگەرانی جدیی هەیە

ناس کورد-

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) داوا دەکات هەموو کەسێک بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان "هەستێتە سەر پێ" و پارێزەرانی ئۆجەلانیش دەڵێن "نیگەرانیی جدیی هەیە و پێویستە دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى بڵاوبوونەوە هەندێک دەنگۆ لەسەر مردن یاخود تێکچوونی باری تەندروستی ئۆجەلان لە گرتووخانەی ئیمراڵی کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەندێک میدیای تورکی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

کەجەکە "داوا لە گەلی کورد و دۆستانی کوردان و هێزە دیموکراتەکان دەکات کە هەموو کەس هەستێتە سەر پێ و لە شەقامەکان بن هەتا لەسەر دۆخی تەندروستیی ڕێبەر ئۆجالان زانیاری وەردەگیریت."

 

کەجەکە جەختی کردووەتەوە کە "بەپەلە دەبێت پارێزەران و خانەوادەی ڕێبەر ئۆجالان بڕۆنە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان بکەن."

 

دەشڵێت، "بڵاوبوونەوەی هەواڵی وەها لەسەر ژیان و تەندروستی ڕێبەر ئۆجالان، بابەتی جدیی و گرنگە، ئەمە بە واتای پاکتاوکردنی کوردان دێت و لەدژی ئەم سیاسەتە پاکاتاوکارییەکش بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد هەمەجۆرە وڵامی توندی دەبێت."

 

هاوکات پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ ئەوەی بتوانن "بەپەلە لەگەڵ بریگرتەکەیان دیدار ئەنجامبدەن دووبارە داواکارییان پێشکەش کرد و ڕایانگەیاند، نیگەرانیی جدیی هەیە، بۆیە پێویستە دیداری بەپەلە ئەنجامبدرێت."

 

هەریەک لە مەزلوم دینچ، ڕازیە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و نەورۆز ئۆیسال، پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ دووەمجار داوای دیداری بەپەلەیان لەگەڵ بریگرتەکەیان پێشکەشی داواکاریی گشتیی بورسا کرد.

 

لە داواکارییەکەدا پارێزەران دوای ئاماژەدان بەوەی کە دوا دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ 3ی ئازاری 2020 و دوا پەیوەندیی تەلەفۆنیش لەگەڵیدا 27ی نیسانی 2020 ئەنجامدراوە.

 

ڕایانگەیاند، "هەموو داواکارییەکانمان بۆ دیدار بە شێوەیەکی دەرەوەی یاسا ڕەتکراون یانیش بێوەڵام ماونەتەوە."