ناس كورد-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دوو نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، لەدێر زەمانەوە ژانی گەلەکان بەهۆی پێشێلکردنی پرەنسپییەکانی دەوڵەت بووە، تاڵی تراژیدیای هەڵەبجە تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه، هاوکات بەڵێنی بەدواداچوون و جیبەجێکردنی داواکارییەکانی هاووڵاتیانی هەڵەبجە داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی فەرمیی عێراقییە( 16ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پێشوازی لە دوو پەرلەمانتارانی کورد کرد لە پەرلەمانی عێراق کە وەک نوێنەری فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە ئەوسەردانەیان ئەنجامدابوو."
ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا، کازمی وتوویەتی، " گەلەکەمان هاوبەش بووە لە چەشتنی تاڵییەکان و نەهامەتییەکان، نەک تەنها لەسەردەمی دکتاتۆرییەکاندا، بەڵکۆ لە سەردەمەکانی تریشدا".
کازمی، ئەوەشی وتووە، "دەبێت ئازارەکان کۆتای‌یان پێی بێت، لە بری ئەوهیوا دروست بکەین، پاڵپشتیکردنی دیاڵۆگێکی نیشتیمانی ئەوهیوایە دەهێنێتە دی".
د. بەختیاری شاوەیس یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە "ناس کورد"ی وت، "لە کۆبوونەوەکەدا داواکارییەکانی هەڵبجەمان گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەویش بەڵێنی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی دا."
وتیشی، "کاتژمێری 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی زانیاری زیاتر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرادەکەین."
هاوکات هەرئەمرۆ( سێ شەممە 16ی ئازاری 2021) مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ساڵیادی پڕله ئێش و ئازاره له مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له دژی زۆرداری و دیكتاتۆریه‌ت، هه‌روه‌ك یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كوردستانی عێراق به‌رز راده‌گرین كه هه‌زاران قوربانی له‌نێوان هاووڵاتیان لێكه‌وته‌وه."
مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌یه‌كی روون و نزیكه و ده‌رخه‌ری شۆڕشی گه‌لی كورده، هه‌روه‌ك گه‌لی عێراقمان به‌گشتی كه‌سوكاره‌كانیان له پێناو ئازادی و رزگاربوون له‌زوڵمی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی لوتبه‌رز كرده قوربانی."
ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له‌دڵه‌وه ئازاری یادی قوربانیان هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام سه‌ره‌خۆشیمان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك باقی تاوانه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس وسته‌مكاری، نرخی ئازادی و به‌های مانه‌وه وگواستنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌وه بۆ سه‌رده‌می دیموكراسی و به‌رز راگرتنی به‌های مرۆڤی عێراقیمان بیرنه‌چێته‌وه."