گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم ڕۆژانى پشووى جەژنى نەورۆزى راگەیاند

2021.03.16 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم ڕۆژانى پشووى جەژنى نەورۆزى راگەیاند

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانى پشووى جەژنى نەورۆزى راگەیاند کە تەواوى هەفتەیەک دەخایەنێت

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕۆژانى پشووى جەژنى نەورۆزى راگەیاند.

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.

 

جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە ٢٤ و ٢٥ ئاداری ٢٠٢١، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.

 

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن.

 

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان