گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کوڕەکەی عەلی باپیر ڕونکردنەوە دەدات ’پەیوەندی بە بابمەوە نییە’

2021.03.16 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕەکەی عەلی باپیر ڕونکردنەوە دەدات ’پەیوەندی بە بابمەوە نییە’

ناس کورد-

کوڕەکەی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ھەر شتێك بڵێم پەیوەندی بە بابمەوە نییە و ئەندامی کۆمەڵیش نیم و نابێت لەسەر ھیچ لایەکیان حیساب بکرێ".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف عەلی باپیر (16ى ئازارى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە لەبارەی نوسینێکی پێشتری کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مشتومڕى زۆرى لێکەوتەوە ئاماژەى بەوە کرد "ھەر شتێك بڵێم، لەوپەڕی قەناعەت و دڵسۆزیمەوە سەرچاوە دەگرێ، کەم و زۆر نە پەیوەندی بە بابمەوە ھەیە، نە منیش ئەندامی (کۆمەڵ)م تا لەسەر ھیچ لایەکیان حیساب بکرێ".

 

ئەوەشی وتووە، "بەردەوام بە پەرۆشەوە بە موڕاعاتکردنی ئەدەبەوە بابەتەکانم دەنووسم، ئەمما چۆن لێکدەدرێنەوە ئەوە بەرپرسیارییەتی بەرامبەرە".

 

کوڕەکەی عەلی باپیر باسی لەوەشکردووە "جەنابی کاك نەوشیروان (بە ڕەحمەت بێ) ھەموو ھەوڵێکی بۆ ئەوە بوو مرۆڤ ئازاد بێت و ڕەخنە بگرێ، زۆر ڕقیشی لە پێداھەڵگووتران و موجامەلە بوو"!

 

دوێنێ (دووشەممە، 15ى شوباتى 2021) شەریف عەلى باپیر لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکرد، لە هەڵبژاردنى داهاتوودا بەرهەمى سیاسەتى ئێستاى عومەرى سەید عەلى دەیکاتە نزیکترین هاوڕێی محەمەدى حاجى مەحمود.  

 

ئەوەش نیگەرانی بەپرسان و لایەنگرانی گۆڕانی لێکەوتەوە و لەو بارەیەوە هێــمن شێخـانی، باژێڕوانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک وەڵامى کوڕەکەى عەلى باپیرى دایەوە و لەوەڵامدا نوسیویەتى "تازە بەتازە بە کۆڵێک پۆخڵەواتەوە هاتوون ڕەخنە لە بزوتنەوەیەك ئەگرن کە لەئاستی مێژوی ئەم بزوتنەوەیەدا زۆر قەرزارو شەرمەزارن". 

 

دەشڵێت "لەبیرمە لە دانیشتنێکدا خودی مامۆستا عەلی باپیر وتی لەکاتی هەمواری پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا ئێمە بزوتنەوەی گۆڕانمان تا پەتی سێدارە برد و دواتر بەتەنیا جێمانهێشت، ئا ئەمەیە جیاوازی نێوان ئێمەو ئێوە".  

 

هێــمن شێخـانی باسى لەوەشکردووە "بەکورتی هەرکات کاک شەریفی کوڕی مامۆستا عەلی باپیر مەردانە حەقی خوێنی مامۆستا عەبدوڵای قەسرێی سەندەوە، ئەوا ئەوکات ئێمەش چاوێک بە ڕەخنەکانیدا دەخشێنین".