گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

د.کەمال مەزهەر مێژونووسى دیارى کورد کۆچى دوایى کرد

2021.03.16 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
د.کەمال مەزهەر مێژونووسى دیارى کورد کۆچى دوایى کرد

ناس کورد- 

مێژونووسى دیارى کورد د.کەمال مەزهەر، لە تەمەنى 84 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧ی زاینی لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە سۆڤیەتدا لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٨١ بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت. کەمال مەزھەر ئەحمەد دیسانەوە چوو بۆ عێراق و لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٥ی زایینی سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو.

 

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوو، ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی داوە.

 

ئەو ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریسە.