گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوتیارە کوردەکان، عەرەبەکان بە سوتاندنی زەوییەکانیان تۆمەتبار دەکەن

بەرگریی شارستانیی عێراق: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 16 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون

2019.06.02 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەرگریی شارستانیی عێراق: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 16 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەرگری شارستانی عێراق ئاشکرای کردووە کۆی ئەو ئاگر کەوتنەوانەی لە مانگی ئایاردا ڕوویانداوە بونەتە هۆی سوتانی زیاتر لە16 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیاران. . بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق بڵاوکراوەتەوە لە ماوەی هەشت تا 31ی مانگی ئایاری رابردوو، 196 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا ڕوویداوە. . بەشێکی زۆری ئاگرکەوتنەوەکان لەناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان بوو کەتێیدا دەغڵ و دانی جوتیارانی کورد سوتێنرا. پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو کە هەموو ئاگرکەوتنەوەکان پەیوەندییان بە کاری تێکدەرانە و دوژمنایەتییەوە نییە. . عادل عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشدابوو کە بەشێکی زۆر لەو زەوییە کشتوکاڵییانە بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە سووتاون کە ئەوەش لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھاندا روودەدات. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی عێراق، 416ھەزار و 838 دۆنم زەوی لە سووتان رزگارکراوە. . لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی جوتیارانی کورد لەپارێزگای کەرکوک سوتێنران، ژمارەیەک جوتیاری کورد باسیان لەوەکردووە کە لەلایەن عەرەبەکانەوە ئاگر لەدەغڵودانەکانیان بەردراوە و  لەلایەن سوپای عێراقیشەوە رێگەیان لێگیراوە ئاگرەکە بکوژێننەوە. [embed]https://www.facebook.com/naskurd/videos/317129172513716/[/embed]