گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى بایکۆتکرد

2021.03.16 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى بایکۆتکرد

ناس کورد-

 

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بایکۆتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانى کرد، کە تایبەتە بە تاوتوێکردنى رەوشى هەڵەبجە لە ساڵرۆژى کیمیابارانکردنى شارەکەدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامانى ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى، سەرۆکى پەرلەمانى تۆمەتبارکرد بەوەى "رێگەینەداوە" قسەکانى خۆیان بکەن لەبارەى هەڵەبجەوە.

 

وتیشى "سەرۆکى پەرلەمان تەنها دوو خولەکى دیاریکردبوو بۆ قسەکردن، ئەوەش ماوەیەکى کەم بوو، چونکە قسەى زۆرمان هەبوو بۆ وتن".

 

پێشەوا هەورامانى باسى لەوەشکرد، بەنیازبوون داوا لە وەزیرى ناوخۆ بکەن هۆکارەکانى دەستبەکارنەبوونى ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵەبجە روونبکاتەوە تا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

 

لەکۆبوونەوەکەى پەرلەماندا حەوت وەزیرى حکومەتى هەرێم بەشدارن بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارى پەرلەمانتاران لەبارەى رەوشى پارێزگاکەوە.