ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی و پێکهوهییی ههموو لایهن و پێکهاتهکانی کوردستان دەکەینەوە و داواشدەکات، حکومەتی عێراقی فیدراڵ، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (16ى ئازارى 2021) لە یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی بەعس و شههيدبوونى زیاتر له پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان و برینداربوونی هەزارانی دیکە و وێرانبوونی شارەکە و دهربهدهربوونی خەڵکەکەیدا، تێدەپەڕێت، لە یادی هەرگیز لەیادنەچووی ئەو مهرگهساته گەورەیەی بەسەر گەلەکەماندا هات، وێڕای دروود و سڵاو و سەردانهواندن لە ئاست شەهیدان و قوربانییەکاندا، وەک هەمیشە جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی و پێکهوهییی ههموو لایهن و پێکهاتهکانی کوردستان دەکەینەوە، وەفاداریمان بۆ خوێنی شەهیدان و بەفیڕۆنەچوونی ڕەنج و خەباتی گهلهکهمان، هەر ئەوەمان لێ دەخوازێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، لەم یادەدا دووبارە جەخت لە بایەخدانی زياتر بە هەڵەبجە و خەڵکەکەی دەکەینەوە. خزمەتی برینداران و کەسوکاری قوربانییان، کار و هەنگاوی زیاترمان لێ دەخوازێت کە شایستەی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووانە سەربەرز و ستەمدیدەکەی بێت.
نێچیرڤان بارزانی داواشدەکات، حکومەتی عێراقی فیدراڵ، وەک بەرپرسیاریهتیی یاسایی و ئەخلاقی، لەمبارهیهوه ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەیی بنێت، هەروەها داواش کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات لە یادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا کاری جددی بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ و بنەبڕکردنی چەک و تەکنۆلۆژیای مردن. دەبێ ئهمه خەمی هەموو جیهان بێت لەپێناو پاراستنی ژیان و ژینگە و شارستانییهتدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتویەتی "شههيدانى ههڵهبجه و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن و لە ویژدانی کوردستانیياندا زیندوون، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان".