ناس کورد-
سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، ھەڵەبجە برینی ساڕێژنەبووی جەستەی نیشتمان، نە کۆن دەبێت، نە ئازاری دەبڕێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق (16ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینیوویەتى له 33هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمبارانی ھەڵەبجەدا ڕایگەیاند "ھەڵەبجە برینی ساڕێژ نەبووی جەستەی نیشتمان نە کۆن دەبێت، نە ئازاری دەبڕێتەوە".
بەرھەم ساڵح ڕاشیگەیاندووە "ھەڵەبجە گوڵی سوری سەرسنگی کوردستان، تۆماری مەینەتی خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتییە و دەیسەلمێنێت زوڵم ناچێتە سەر و تاوانکارانیش ھەر دەبێ بە سزا بگەن".
سەرۆککۆماری عێراق ئەوەشی وتووە "ھەڵەبجە ناسنامەی ناو دڵمانە، با خزمەتکردنی لە درووشمەوە بێتە کردار".