گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەیامى مستەفا کازمى بۆ ساڵڕۆژى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە

2021.03.16 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامى مستەفا کازمى بۆ ساڵڕۆژى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى لەبارەى ساڵڕۆژى کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە بڵاوکردەوە و بە کارەساتێکى ئازاربەخشى مێژووى تێکۆشانى گەلى عێراق ناوى برد دژ بە ستەم و دیکتاتۆرییەت.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (16ى ئازارى 2021) لە پەیامێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد " 33 ساڵ بەسەر تاوانى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەى شەهید لە کوردستانى عێراق تێدەپەڕێت کە پێنج هەزار هاووڵاتى سڤیلى کردە قوربانى".

 

کازمى کارەساتەکە وەک قوربانییەکەى بەنرخ ناودەبات کە گەلى کوردستان هاوشێوەى گەلى عێراق بەگشتى پێشکەشى کردووە لەکاروانى ئازادى و ڕزگاربوون لە ستەم و زۆردارى.

 

سى و سێ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتى کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە، لەو هێرشەدا کەکرایە سەر هاوڵاتیانى بێ تاوان شارى هەڵەبجەى شەهید، زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتى لەماوەیەکى کەمدا شەهید بوون، ژمارەیەکى دیکەشیان بەهۆى برینە سەختەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکانى ئێران گیانیان لەدەست دا، یان کەم ئەندام بوون، یان دووچارى نەخۆشی درێژخایەن بوون و هەندێکیان شەهید بوون بەهۆى کاریگەرى برینەکانیانەوە، ژمارەیەکیشیان تاوەکو ئێستا بەدەم ئازارەوە ژیان دەگوزەرێنن، بەشی هەرە زۆرى شەهیدەکان لە ژنان و منداڵان و پیرە پیاوان و کەسانى سڤیل بوون.