گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تۆمارێکى دەنگى ’’ئابڕوچونى’ ترەمپ ئاشکراکرا

2021.03.16 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمارێکى دەنگى ’’ئابڕوچونى’ ترەمپ ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

دەزگاکانى راگەیاندنى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتداران تۆمارێکى دەنگى دۆناڵد ترەمپیان دۆزیوەتەوە، کە رەنگە بەڵگەیەکى بەهێز بێت بۆ تۆمەتبارکردنى بە هەوڵى هەڵگەڕانەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن لە ویلایەتى جۆرجیا لەمیانەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی تۆڕى "ئەى بی سی نیوز" ى ئەمریکى کە "ناس کورد" ئەمڕۆ سێشەممە بەدواداچوونى بۆ کردووە، ترەمپ لە تۆمارە دەنگییەکەدا هانى گەورە لێکۆڵەرى ویلایەتەکە دەدات بەڵگەیەک بدۆزێتەوە کە ساختەکاریی بسەلمێنێت و یارمەتى بدات بۆ هەڵگەڕانەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن لەو ویلایەتە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لێکۆڵەرەوان تۆمارێکى دەنگی پەیوەندییەکەیان دۆزیوەتەوە لە مۆبایلى لێکۆڵەرەکە، ئەوەش لەسەر داواى دەسەڵاتداران بۆ پشکنینى.

 

لە پەیوەندییەکەدا ترەمپ دەڵێت، ئێستا گرنگترین کاریان هەیە لە وڵاتدا، "خەڵکى جۆرجیا توڕەن لەوەى روودەدات، دەزانن کە من بردومەتەوە، ئەگەر لە جۆرجیا بیبەمەوە هەڵبژاردنەکە دەبەمەوە".

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانى هەڵبژاردن لەو ویلایەتە، بایدن بە جیاوازى نزیکەى 13 هەزار دەنگ بەسەر ترەمپدا سەرکەوتووە.