گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامێکی توند لە گۆڕانەوە

وەڵامێکى توند لە گۆڕانەوە بۆ کوڕەکەى عەلى باپیر: خوێنى عەبدوڵا قەسرێ

2021.03.15 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێکى توند لە گۆڕانەوە بۆ کوڕەکەى عەلى باپیر: خوێنى عەبدوڵا قەسرێ

ناس کورد-

بەرپرسێکى گۆڕان وەڵامى قسەکانى کوڕێکى عەلى باپیرى دایەوە و دەڵێت هەرکات توانیان مافى خوێنی عەبدوڵای قەسرێ وەربگرنەوە، ئەوکات چاو بە رەخنەکانیاندا دەخشێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف عەلى باپیر کوڕى عەلى باپیر ئەمڕۆ دووشەممە لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردبوو، لە هەڵبژاردنى داهاتوودا بەرهەمى سیاسەتى ئێستاى عومەرى سەید عەلى دەیکاتە نزیکترین هاوڕێی محەمەدى حاجى مەحمود.

 

هێــمن شێخـانی، باژێڕوانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک کە "ناس کورد" بینیویەتى وەڵامى کوڕەکەى عەلى باپیرى داوەتەوە و نوسیویەتى، "تازە بەتازە بە کۆڵێک پۆخڵەواتەوە هاتوون ڕەخنە لە بزوتنەوەیەك ئەگرن کە لەئاستی مێژوی ئەم بزوتنەوەیەدا زۆر قەرزارو شەرمەزارن".



دەشڵێت، "لەبیرمە لە دانیشتنێکدا خودی مامۆستا عەلی باپیر وتی لەکاتی هەمواری پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا ئێمە بزوتنەوەی گۆڕانمان تا پەتی سێدارە برد و دواتر بەتەنیا جێمانهێشت، ئا ئەمەیە جیاوازی نێوان ئێمەو ئێوە".



هێــمن شێخـانی باسى لەوەشکردووە "بەکورتی هەرکات کاک شەریفی کوڕی مامۆستا عەلی باپیر مەردانە حەقی خوێنی مامۆستا عەبدوڵای قەسرێی سەندەوە، ئەوا ئەوکات ئێمەش چاوێک بە ڕەخنەکانیدا دەخشێنین".