گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دواجار پاپای ڤاتیکان هەڵوێستی خۆی لەبارەى هاوڕەگەزخوازی ئاشکرا کرد

2021.03.15 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار پاپای ڤاتیکان هەڵوێستی خۆی لەبارەى هاوڕەگەزخوازی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند، کڵێسەی کاسۆلیکی پشتگیری هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازەکان ناکات و دەڵێت، ئەو کارە ناڕەوایە و بەرەکەتی خودای تێیدا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان (15ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە میانەی وەڵامدانەوەی پرسیاری کۆمەڵێک کڵێسەی کرستیانی سەر بە ڤاتیکان لە جیهاندا لەسەر رێگەپێدانی ڤاتیکان بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەکان و پیرۆزکردنی، نوسینگەی ڤاتیکان بۆ بیرۆباوەرەکان ئاماژەی بەوەکردووە، "پاپا و کۆڕبەندی ئاینزا و باوەڕ، فەرمانی خۆیان دەرکرد بە ڕەتکردنەوەی ئەو بابەتە و و ڕێگەپێنەدان بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە".


نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاورەگەزخوازی بژاردە وهەڵبژاردنی تاکەکانە" و بە هەڵەی ناوبرد وئەوەی خستووەتە ڕوو کە "ناتوانرێت وەک پلانی خودا بناسرێت".


نوسینگەی باڵای باوەڕی ڤاتیکان جەختی لەوەشکردووەتەوە، "پشتگیریکردن لە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازەکان کارێکی ناڕەوایە، خوا پاڵپشتی لە هەڵە و کاری بەد ناکات و نە بەرەکەتیشی پێی دەبەخشێت".


ساڵی ڕابردوو لێدوانێک بەناوی پاپا فرەنسیسەوە بڵاوکرایەوە گوایە داکۆکی لە یاساکانی یەکێتی مەدەنی دەکات بۆ هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەکان کردووە و وتوویەتی "هاوڕەگەزخوازەکان مافیان هەیە لە خێزانێکدابن، ئەوان منداڵی خودان و مافیان هەیە خێزان پێکەوەبنین، نابێت کەس بەو هۆیە دەربکرێت یان بەو هۆیەوە دوچاری ناخۆشی ببێتەوە"، بەڵام دواتر ڤاتیکان ڕایگەیاند کە پاپا هیچ قسەیەکی وای نەکردووە.


هاوکات فرەنسیس دیبرناردۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی هاورەگەوخوازنی کاسۆلیک لەو باریەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، "وەڵامی ڤاتیکان لەبارەی ڕێگرییکردن لەهاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان جێگای نیگەرانیی بوو بۆ ئێمە".