گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم و بەغدا

دوایین هەڵوێستى لیژنەى دارایی لەسەر پشکى هەرێم و دەنگدان لەسەر بودجە

2021.03.15 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین هەڵوێستى لیژنەى دارایی لەسەر پشکى هەرێم و دەنگدان لەسەر بودجە

ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت، ئەگەر لەگەڵ هەرێم بگەنە ڕێککەوتن یاخود نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوهام عوقەیلى لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقیە کە "ناس کورد" بینیویەتى (15ی ئازاری 2021) ئاماژەى بەوەکرد، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەسەر پشکى هەرێم و پرسەکە وەک خۆى ماوەتەوە.

 

وتیشى، لیژنەى دارایی و کوتلە سیاسییەکان و سەرۆکایەتى پەرلەمان کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پشکى هەرێم، پێش ئەوەى لە دانیشتنى رۆژى سێشەممە پڕۆژەیاساکە بخرێتە دەنگدانەوە.

 

عوقەیلى ڕوونیکردەوە، ماددەى 11 بودجە کە تایبەتە بە هەرێم لە پڕۆژەیاساکەدا وەک خۆى ماوەتەوە بۆچونى سەرجەم کوتلەکان ئەوەیە ئەو ماددەیە بمێنێتەوە و بخرێتە دەنگدانەوە.

 

جەختیشیکردەوە، بۆچونى یەکەم و کۆتایی بۆ رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە دەگەڕێتەوە بۆ کوتلە سیاسییەکان.


"مانگێک دەنگدان لەسەر بودجە دواخراوە بۆ ئەوەى لەگەڵ هەرێم بگەین بە رێککەوتن، ناکرێت چیتر دۆخەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە و پێویستە بودجە تێپەڕێنرێت"، عوقەیلى وایوت.

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاساى بودجە بخاتە دەنگدانەوە، بەڵام ئەو بڕگەیە نەخرایە بەرنامەى کارى دانیشتنەکەوە.



شیروان میرزا، ئەندمى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕۆژى یەکشەممە (14ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، لیژنەکە دوا کۆبوونەوە دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەى بودجە، دانەنانى پڕۆژەکەش بۆ دەنگدان لەسەرى بەهۆى چارەسەرنەکردنى کێشەکانەوە بووە لەسەر پرۆژەکە.



شیروان میرزا لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، هێشتا کێشەکان لەسەر ماددەى 11 ى پڕۆژەکە و چەند ماددەیەکى دیکە چارەسەر نەکراون، لیژنەى دارایی لەرۆژانى داهاتوودا دوایین کۆبوونەوە دەکات بۆ یەکلایکردنەوەیان.



وتیشى "دانەنانى بڕگەى تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە لەدانیشتنى سبەینێ، دوایین دەرفەتە لەبەردەم لیژنەى دارایی و لایەنە ناکۆکەکان، تا کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێش ئەوەى پڕۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە".



لەبارەى ئەگەرى چارەسەرى کێشەى تایبەت بە پشکى هەرێم، شیروان میرزا باسى لەوەکرد، ئەگەرچى هێشتا پێشنیازێکى دیاریکراو نییە لەو بارەیەوە، بەڵام ئەو کێشەیەش چارەسەر دەکرێت.