ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەى قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دا و دەڵێت، تاقیکردنەوەى وەرزی یەکەم لە ڕۆژی شەممە (10ی نیسانی 2021) دەستپێدەکات و لە 21ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (15ی ئازاری 2021) دەڵێت، "لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12 بەهەموو بەشەکانیەوە، بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و پەروەردەی گشتی پارێزگاکان چەند بڕیارێک درا.