گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لاهور شێخ جەنگی داوایەک لە یەکێتییەکان دەکات

2021.03.15 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی داوایەک لە یەکێتییەکان دەکات

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی داوا لە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکات "خۆیان ساز بدەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بە تایبەت لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی ئازاری 2021، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرجەم کۆمەڵە و ڕێکخراو و سەندیکاکانی سەر بە مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی کۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لاهور شێخ جەنگی باسی لە نەخشەی سیاسیی عێراق کرد لە ئێستادا و جەختی "لە ڕۆڵ و پێگەی کورد کردەوە لەو نەخشەیەدا و وتی، ئەمە بە گرتنەبەری سیاسەتێکی ژیرانە و حەکیمانە دەبێت و لەو ڕێگەیەشەوە سەنگ و قورسایی کورد لە بەغدا بەهێز دەکەین، چونکە بەم شێوازی سیاسەتکردنەی کە ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت زەرەرمەندی یەکەم تیایدا میللەتەکەمان دەبێت."

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، لاهور شێخ جەنگی داوای لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کرد "بە گیانێکی هەڤاڵانەوە خۆیان ساز بدەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بە تایبەت لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان."

 


لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە گرنگیی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کرد لەسەر بودجە و دووپاتی کردەوە کە "ڕێککەوتنەکەمان تەنیا بۆ بودجە نابێت، بەڵکو چەندین کێشەی ترمان هەیە لەسەرویانەوە کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانە، کە ئەویش لە ڕێگەی پەنابردنە بەر دەستوور و خەباتی سیاسی و پەرلەمانییەوە چارەسەر دەبێت."

 

me_ga.php?id=2880
باسی لە "هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و ڕایگەیاند ئەو هەنگاوانەمان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی میللەتەکەمان و ڕزگارکردنیانە لە برسێتی و دابینکردنی موچەی مووچەخۆران."

 


لاهور شێخ جەنگی باسی مەلەفی نەوتی هەرێمی کرد و ڕایگەیاند، "ئەو مەلەفە شەفافییەتی تێدا نییە و پێویستە چاکسازییەکی تەواوی تێدا بکرێت و هەڵوێستی یەکێتیی بۆ ئەو مەلەفە ڕوونکردەوە کە بەستنەوەیەتی بە بەغداوە."


لە بارەی پرسی لامەرکەزییەوە جەختی کردەوە کە ئەو پرسە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە و وتی؛ دەمانەوێت لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا لە پارێزگای سلێمانی، چونکە لامەرکەزی قەوارەی هەرێم بەهێز دەکات و یەکسانی و هاوسەنگی لە نێوان سەرجەم پارێزگاکان درووست دەکات و لەو ڕێگەیەشەوە خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێم دەکرێت هەر بۆیە سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە کە مەرجی مانەوەمانە لەم کابینەیەدا.

me_ga.php?id=2879